به‌رهه‌می زانست وه‌كوو وتاری خودایه , له ده‌روونی مرۆڤ په‌ره ئه‌سێنێ و قورس ئه‌بێت , تۆ یان له‌به‌ر پڕباری به‌رهه‌م , لووت به‌رز و مه‌غروور ئه‌بیت یان له‌به‌ر قورسی به‌رهه‌م , له ده‌رووندا ئه‌شكێی , به‌ڵام گه‌ر وا بیر كه‌ینه‌وه كه وه‌كوو دره‌ختین , پێویسته رێگه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م دوو كاره‌ساته هه‌ڵبژێرین ; بچه‌مێینه‌وه .شانازی چه‌نێ بێ مانایه , هه‌موو دیارده‌كانی دنیا و جیهان خه‌ریكن ئه‌م راستییه ده‌ڵێن كه هیچ شتێ ئه‌به‌دی نییه , به‌ڵام پرۆسه‌ی ژیان بۆ وامان لێ ئه‌كا له‌و راستییه دوور كه‌وینه‌وه و به‌رده‌وام بیر و هه‌ستمان له‌و بابه‌ته بپارێزین كه نه‌مان و هیچ بوون حه‌قیقه‌ته . یوونانییه‌كان بڕوایان وابوو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ گۆڕینی چاره‌نووس هه‌ڵیان ئه‌گری رێك ئه‌وبه‌ن به‌ره‌و پیری چاره‌نووس . بڕێ جار گه‌ر دیاری بكه‌ین بۆ خۆمان كه چی بین ( چ چاك چ خراپ ) چاره‌نووس دۆمینه‌كان وه‌ها ئه‌چنێ بۆمان كه ببین به‌وه . چاره‌نووس خه‌ون و ئاواتێكه كه سه‌رنجی راكێشاوی واته مرۆڤ و بیری مرۆڤ هه‌موو شتێكه , وه‌ك چۆن میكل ئانجلۆ سه‌رده‌می خۆی به كێشاندنی پۆرتره‌ی ئاده‌م له‌سه‌ر كنێسه‌ی سیستین نیشانی داوه .ئه‌مه هه‌زارمین وته و ئاخرین وته‌یه له خۆم و له ناو ئه‌م وبلاگه كه بۆ ماوه‌ی ١٩ ساڵه له‌سه‌ریا به‌رده‌وامم , هه‌ركێی , له هه‌ر جێگه و پێگه‌یێكیت , چ نێرینه‌ی چ مێنگینه , تۆ وه‌ك مرۆڤێ خاوه‌نڕێزی و من سپاست ئه‌كه‌م كه كاتت داناوه , ئه‌مه دوایین قسه بوو هیوادارم دادپه‌روه‌رانه سه‌یری خودا و جیهان و سروشت و ژیان و مرۆڤ بكه‌ی .
ماڵئاوا....ماڵئاوا | ئاكام كامرانیچه‌میان : خم شدنپۆرتره‌ی خلقه‌ت : (پرتره آفرینش) له‌و پۆرتره میكل ئانژ ئاده‌می به‌م چه‌ش مشتی خر...
ادامه مطلبما را در سایت مشتی خر دنبال می کنید
برچسب : نویسنده : kurdistani بازدید : 22 تاريخ : يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53