خرید بک لینک
ده‌مێ كرده‌وه‌یێكی پیسی وه‌ك كوشتن به‌ش به‌ش بكرێته‌وه و هه‌ر به‌شێكی بدرێ به ده‌ستی كه‌سێكی دیاری كرا‌و , ئه‌م كه‌سانه به بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌رپرسی كارێكن كه ئه‌مریان پێ كراوه بێ تاوان نیشان ئه‌درێن و خودی كرده‌وه ره‌نگ و بۆنی پیسی خۆی به‌ناوی یاسا له‌ده‌ست ئه‌دا و ئه‌بێته شتێكی ئاسایی و قاتڵ ون ئه‌بێ . كاتێ له بكه‌ری هه‌ر به‌شێكی كاره‌سات و شه‌ڕ پرسیار بكرێ بۆچی ؟ ئه‌و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ من ته‌نیا ئه‌ركی خۆمم ئه‌نجام داوه و هیچیكه !.زوڵمی بێ زاڵم | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53

هه‌ر داهێنانێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاسانكارییێك دروست ئه‌كات , جه‌سته و رۆحی مرۆڤ هه‌نگاوێك له سروشت دوورت ئه‌خاته‌وه , پێڵاو دروست كرا پێ له زه‌وی دوور كه‌وته‌وه , چه‌ك دروست كرا مرۆڤ له یه‌كتر دوور كه‌وته‌وه ..داهێنان | ئاكام كامرانیداهێنان : اختراعبرچسبها: ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53

به‌رهه‌می زانست وه‌كوو وتاری خودایه , له ده‌روونی مرۆڤ په‌ره ئه‌سێنێ و قورس ئه‌بێت , تۆ یان له‌به‌ر پڕباری به‌رهه‌م , لووت به‌رز و مه‌غروور ئه‌بیت یان له‌به‌ر قورسی به‌رهه‌م , له ده‌رووندا ئهشكێی , به‌ڵام گه‌ر وا بیر كه‌ینه‌وه كه وه‌كوو دره‌ختین , پێویسته رێگه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م دوو كاره‌ساته هه‌ڵبژێرین ; بچه‌مێینه‌وه .شانازی چه‌نێ بێ مانایه , هه‌موو دیارده‌كانی دنیا و جیهان خه‌ریكن ئه‌م راستییه ده‌ڵێن كه هیچ شتێ ئه‌به‌دی نییه , به‌ڵام پرۆسه‌ی ژیان بۆ وامان لێ ئه‌كا له‌و راستییه دوور كه‌وینه‌وه و به‌رده‌وام بیر و هه‌ستمان له‌و بابه‌ته بپارێزین كه نه‌مان و هیچ بوون حه‌قیقه‌ته . یوونانییه‌كان بڕوایان وابوو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ گۆڕینی چاره‌نووس هه‌ڵیان ئه‌گری رێك ئهوبهن به‌ره‌و پیری چاره‌نووس . بڕێ جار گه‌ر دیاری بكه‌ین بۆ خۆمان كه چی بین ( چ چاك چ خراپ ) چاره‌نووس دۆمینهكان وه‌ها ئه‌چنێ بۆمان كه ببین به‌وه . چاره‌نووس خه‌ون و ئاواتێكه كه سه‌رنجی راكێشاوی واته مرۆڤ و بیری مرۆڤ هه‌موو شتێكه , وه‌ك چۆن میكل ئانجلۆ سه‌رده‌می خۆی به كێشاندنی پۆرتره‌ی ئاده‌م له‌سه‌ر كنێسهی سیستین نیشانی داوه .ئه‌مه هه‌زارمین وته و ئاخرین وته‌یه له خۆم و له ناو ئه‌م وبلاگه كه بۆ ماوه‌ی ١٩ ساڵه له‌سه‌ریا به‌رده‌وامم , هه‌ركێی , له هه‌ر جێگه و پێگهیێكیت , چ نێرینه‌ی چ مێنگینه , تۆ وه‌ك مرۆڤێ خاوهنڕێزی و من سپاست ئه‌كه‌م كه كاتت داناوه , ئه‌مه دوایین قسه بوو هیوادارم دادپه‌روه‌رانه سه‌یری خودا و جیهان و سروشت و ژیان و مرۆڤ بكه‌ی . ماڵئاوا....ماڵئاوا | ئاكام كامرانیچهمیان : خم شدنپۆرترهی خلقه‌ت : (پرتره آفرینش) له‌و پۆرتره میكل ئانژ ئاده‌می به‌م چهشادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53

نوێنه‌رانی خودا له واتای خودا ناڕێك تێگه‌یشتوون , چونكه خودا به پێی ئاگایی و زانستی تایبه‌تی خۆی حه‌قی ژیانی به هه‌ر بوونه‌وه‌رێك داوه و جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێ به‌خشیوه , واته هیچ دیارده‌یێ له هه‌ستی بێ به‌ش نییه .ئێمه دێین به پێی ویستی خۆمان بڕیار ئه‌ده‌ین كه كێ مافی هه‌یه بوونی هه‌بێ له‌م دنیا و كێ مافی نییه بوونی هه‌بێ و ئه‌و بڕیاره به ویستی خودا ئه‌زانین . گه‌ر سه‌یری قورئان بكه‌ین خودا خۆی به « ربُّ العالمین » ناو ئه‌بات كه واتایێكه بانتر له ربُّ المسلمین . خودا له‌و په‌رتووكه خۆی به خودایێك بۆ گشتی ناونیشان ئه‌كات ..ربُّ العالمین | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, قرآن ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 30 بهمن 1402 ساعت: 17:46

ژن و مێرد له ژیانی هاوسه‌ری خۆیان فێری گه‌مه كردنێ ئه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه لودویگ ویتگنشتاین پێی ئه‌ڵێ گه‌مه‌ی زمانی یان گه‌مه‌ی زار , ژن كاتێ ئه‌ڵێ : « له تۆ ناهومێدم ! » خه‌ریكه گه‌مه‌یێكی زمانی ده‌س پێ ئه‌كا كه تۆ هومێدی پێ بده‌یته‌وه , تۆش چونكه له یاسای ئه‌و گه‌مه ماوه‌یێكی زۆره تێگه‌یشتووی له وه‌ڵاما ئه‌ڵێی ; دوێكه خاوه‌نكاره‌كه وتی هه‌ركێ تا سه‌ری ساڵ بخاوێنێ و داوای مووچه‌م لێ نه‌كا پووڵی نیوه‌ی ساڵی به یه‌كجار پێ ئه‌ده‌م . به دروست كردنی هومێد له داهاتوو به یارمه‌تی گه‌مه‌ی زمانی و خه‌لقی واتایێكی نوێ ده‌رفه‌ت بۆ سازینی دڵنیایی و خۆشه‌ویستی پێك دێنی ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هه‌ردوو لایه‌نیش به هه‌ڵه كه‌وتوون ..گه‌مه‌ی زار | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, لودویگ ویگنشتاین ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 30 بهمن 1402 ساعت: 17:46

دار دیارده‌یێكی ته‌واوه واته هه‌ر شتێكی له قامووسی دار بوون پێویست بووه پێی دراوه و كۆتا پتانسیه‌لی خۆی ده‌رخستووه ، چه‌قۆ وه‌ك ئهسپاوێ خۆی نیشان ئه‌دا و ته‌واو و تێر و پڕ دۆخه‌كه‌ی روون و ئاشكرایه , به‌ڵام مرۆڤ بابه‌تێكی جیاوازه و قه‌ت ته‌واو نابێ , مرۆڤ به‌رده‌وام به‌شوێن پڕكردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی و هه‌رده‌م له دۆخی خۆی سه‌ركه‌شانه ئه‌ترازێ تا زۆرتر په‌ره بسێنێ .مرۆڤێكی ئایینی كه له‌وانه‌یه پاش ماوه‌یێ بێ دین بێ یان به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤێكی بێ دین پاش ته‌مه‌نێ ره‌نگه بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئایین هه‌ڵبژێرێ , هه‌ر بۆیه مرۆڤ ته‌نیا بوونه‌وه‌رێكه كه ده‌سه‌ڵاتی نا وتن به بابه‌ته‌كانی پێ دراوه و هه‌رده‌م به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی خۆیه‌تی ..ناته‌واو | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 30 بهمن 1402 ساعت: 17:46

كابرایێ له‌سه‌ر رێگا ئه‌گاته هاوڕێیێكی خۆی كه دوو كتێبی له بنده‌ستدایه , هاوڕێكه‌ی پرسیاری لێ ئه‌كا ئه‌و دوو كتێبه چین ؟ ئه‌میش ئه‌ڵێ یه‌كیان مه‌نتقه و یهكیانیش فه‌لسه‌فه , پرسیار ئه‌كا مه‌نتق و فه‌لسه‌فه چۆنن ؟ئه‌میش ئه‌ڵێ بۆ نموونه تۆ كاتێ ئه‌ڵێی گا و گوێرهكهمان هه‌یه ئه‌شێ من بزانم تۆ شیر و ماستیشت هه‌یه له ماڵ , ئه‌مه یانی مه‌نتق , به‌ڵام كاتێ تۆ ئه‌ڵێی ژنه‌كه‌م له ماڵه من ره‌نگه هه‌زار به‌راورد بكه‌م بۆ خۆم كه ئایا له ماڵ خه‌ریكی چێشت لێ نیانه یان خه‌ریكی ئۆرام و ئه‌ركی ئاژه‌ڵه‌كانه یاخود له‌وانه‌یه خه‌ریكی خیانه‌تیش بێ ! كابرا تێك ئه‌چێ و له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بیر ئه‌كاته‌وه كه ئه‌م فه‌لسه‌فه و مه‌نتقه چ شتێكی جالبه , بههرحاڵ ئه‌ویش ئه‌چێ وه‌ك كابرای دۆستی دوو كتێبی مه‌نتق و فه‌لسه‌فه ئه‌سێنێ که فیسی پێ بكات . له رێگا دۆستێكیش ئه‌گاته ئه‌و و لێی ئه‌پرسێ به‌ڕاس كابرا تۆ كه ئه‌هلی خوێندن نه‌بووی ئیسته ئه‌م كتێبانه چین به ده‌سته‌وه ؟ ئه‌میش ئه‌ڵێ وه‌ڵا مه‌نتق و فه‌لسه‌فه‌ن ! كابراش ئه‌ڵێ ده‌ی مانای چییه ئه‌م مه‌نتق و فه‌لسه‌فه ؟ له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ ئێوه گا و گوێرهكهتان هه‌یه له ماڵ ؟ ئه‌ویش ئێژێ به‌ڵێ هه‌مانه , ئه‌ڵێ ده‌ی ژنه‌كه‌ت قه‌حپه‌یه !.ناشاره‌زا | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: کوردەواری, ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 11 دی 1402 ساعت: 14:57

دره‌خت هه‌ناسه
بولبول به ئاواز
سه‌گیش به گه‌فین
هه‌ركێ به خولقێ
. . . . دێته قاڵ و قین !

خودا وه‌ك به‌رهه‌م
ئه‌به‌خشێ سه‌رجه‌م
. به ده‌نگ به هاوار
. . . . . به شین به گرین !

.
هه‌ركێ به‌جۆرێ | ئاکام کامرانی


برچسبها: ئاكام كامراني, ھەڵبەستەکان

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 11 دی 1402 ساعت: 14:57

ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن وه‌ك بوعدێك سه‌یر بكه‌ین ئه‌وانه‌ی مه‌زنتر له ئێمه‌ن ئه‌توانن فایلی ژیانی ئێمه وه‌ك فله‌ش مێمۆرییێك كه چركه به چركه‌ی ههڵگیراوهله سوقانبهندی زه‌مه‌ن , له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌ملا و ئه‌ولای پێ بكه‌ن و سه‌یری كه‌ن . زه‌مه‌ن ئه‌توانێ باشترین ئه‌سپاو بۆ دیتنی هه‌ر ساته‌ی ژیانی ئێمه بێ بۆ داهاتوو ..گرته‌ی ژیان | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 11 دی 1402 ساعت: 14:57

ئیسته‌نلی میلگرام بڕوای وابوو كه لێكدانه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به تاك و گشتی كارێكی هه‌ڵه‌یه و ته‌رخان كردنی وه‌خته , شتێك كه گرنگ بوو له لای میلگرام ناسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونناسانه‌ی سه‌رپۆلی هرهمه له هه‌ر كۆمه‌ڵگا یان سیستمێكی حكوومه‌ت یان ده‌وڵه‌تی . به بڕوای میلگرام كرده‌وه و هه‌وڵدانه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ شێوه‌ی بیركردن و هه‌وڵدانه‌وه‌ی سه‌رپۆلی هرهمه كه ئه‌بێته سه‌ركرده یان رابه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه . كه واته گه‌ر به ته‌ماین بزانین له كۆمهڵگایێ , سهربازگهیێ یان ته‌نانه‌ت ماڵێ رێزگرتن حاكمه یان شپرزی حاكمه ئه‌وه به‌ر له هه‌ر شتێ ئه‌شێ بزانین سه‌رلوتكه‌ی ئه‌و شوێنه به‌ڕێوه‌به‌رێكی رێكه یان ناڕێكه ..سه‌رلوتكه | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 21 آذر 1402 ساعت: 15:52

خۆزگه ئه‌كرا
گرتهیێك هه‌بێ
. . له هه‌ر کاتێكت

تا هیچ ون نه‌بێ
تا هیچ نه‌فه‌وتێ
له هه‌ر ساتێكت
. هێزم ده‌سكه‌وێ
. . . له هه‌ر چوونێك
. . . . چێژم ده‌سكه‌وێ
. . . . . . . . . له هه‌ر هاتێكت !

.

گرته | ئاكام كامرانی


  • گرته : فیلم

برچسبها: ئاكام كامراني, هرمان کامرانی

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 21 آذر 1402 ساعت: 15:52

له دوای به‌ده‌ست هاوردنی هه‌ر ئاوات و ئاره‌زوو و ویستێك , تۆزێك هه‌ست ئه‌كه‌ین جاودانه ئه‌بینه‌وه , به‌ڵام هه‌سته‌كانی ئێمه درۆزنن و ئێمه جاودانه نابینه‌وه . ئاواته‌كان وه‌كوو سه‌ركه‌وتن به سه‌ر كهژهكانن , كاتێ ئه‌گه‌ینه سه‌رلوتكه ته‌نیا یه‌ك شتێ‌تر هه‌یه بۆ كردن ; رۆیشتنه خواره‌وه . .جاودانه | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 21 آذر 1402 ساعت: 15:52

مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆچی ئه‌وه‌نده تووڕه‌یه له كاتێكدا خۆشترین ده‌ورانی هه‌یه ؟ ئایا خۆری ئه‌مڕۆی دنیای ئێمه له‌گه‌ڵ خۆری سه‌د یان هه‌زار ساڵ لهمهوپێش هیچ جیاوازییێكی هه‌یه ؟ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه نه‌ك خۆر به‌ڵكوو زه‌وی و دار و كه‌ژ و كێ‌و و هیچ رووداوێتر ئه‌وه‌نده نه‌گۆڕاون كه ژیانی ئه‌مڕۆی ئێمه تێك بده‌ن ته‌نانه‌ت به یارمه‌تی تكنۆلۆژیا ئاسانتریش له خزمه‌ت ئێمه‌ن به‌ڵام ئێمه ته‌واو هه‌وڵمان داوه ژیانی خۆمان وه‌ك مرۆڤی مۆدێڕن تێك بده‌ین , كه واته ئێمه گۆڕاوین , جیهان بۆ خۆی هه‌ر وایه . سۆشیاڵ‌میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یارمه‌تیان داوین كه له خۆمان رازی نه‌بین چونكه سه‌یری ئه‌ویتر ئه‌كه‌ین كه له ئێمه باشتره , كاتێ سه‌ردانی ژیانی ئه‌ویش ئه‌كه‌ی ئه‌ویش له خۆی رازی نییه چونكه سه‌یر ئه‌كا كه‌سانێكی زۆر به شێوه‌یێكی جوانتر خۆیان ده‌ر ئه‌خه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وله ئه‌م باشتر دیارن . هه‌ر به‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگا پڕ بووه له كه‌سانێك كه هه‌ر هه‌موویان له ژیانی خۆیان یاسن تا راده‌یێك كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نیش فێر بووه فیلتری ئینستاگرام بخاته سه‌ر روومه‌تی تا خۆی جوانتر و لاوتر ده‌ر بخا ، كه‌س ئاماده نییه پیر بێ و هه‌مووان به ته‌مان بۆ تاهه‌تا بژین , به‌ڵام پیری دێت و به شوێنی‌دا مردن ..ژیانی ئه‌مڕۆ | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, مدرنیته ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 12 آذر 1402 ساعت: 6:23

به وته‌ی ئامار ساڵانه یه‌ك ملیۆن مرۆڤ به‌هۆی په‌ژاره و خه‌م خۆكوژی ئه‌كه‌ن . له ئه‌مریكا یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ی كه له بواری ئابووری خۆی خستوه‌ته جێگه‌یێكی هه‌ره به‌رزه‌وه له هه‌ر چوار كه‌س یه‌كێ تووشی په‌ژاره و دپرس بوون ئه‌بێ . به‌ڵام بۆچی ئه‌م نه‌خۆشینه له جیهان ئه‌وه‌نده جێگه‌ی باز كردووه ؟ وه‌ڵام په‌یوه‌ندی به ناخی مرۆڤی ئه‌مڕۆ هه‌یه كه گیرۆده‌ی بێ مانایی بووه . واتای ژیان له‌گه‌ڵ مه‌رگی خودا ره‌نگی له‌ده‌س داوه , مرۆڤی مۆدێڕن جیهانێكی بۆ كه‌وتۆته به‌رچاو كه خودای تێ نادۆزرێته‌وه . جیهانی بێ خودا تا چ راده‌یێك ئه‌توانێ مه‌ترسیدار بێ ؟ فهیلهسۆفهكانی ئه‌مڕۆ به یارمه‌تی زانایان و پسپۆڕانی هه‌ر چه‌شنێك له زانست ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی و هومێد بخه‌نه ناو دنیایێك كه خودا تێیدا ده‌خیل نه‌بێ , به شێوه‌یێك كه مرۆڤی تازه بتوانێ واتای ژیان له بوون و نه‌بوونی خودا دوور كاته‌وه و به شێوه‌یێكی سه‌ربه‌خۆ بژی و واتا له ناخ و دڵی ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆی بدۆزێته‌وه . بیرمه‌ندانی ئه‌م بواره چه‌نێك سه‌ركه‌وتوون ؟ زۆر كه‌م .پێغه‌مه‌ری ئیسلام ١٤٠٠ ساڵ لهمهوپێش ئه‌ڵێ ئاوات بۆ مه‌رگ له سه‌رده‌می ئاخر فره ئه‌بێ و زۆرینه‌ی خه‌ڵك تووشی ژانی ده‌روونی ئه‌بن . كه واته به‌م وته ئێمه ئه‌زانین هۆكاری ژانی ده‌روونی چییه ; ون بوونی خودا له بیرۆكه و مێشكی مرۆڤه‌كان و سڕینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه به خودا كۆتایی پێ دێت ..په‌ژاره | ئاكام كامرانیمهرگی خودا واتایێك بوو كه نیتچه له كتێبی وه‌های وت زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی پێ ئه‌كا , نیتچه باسی ئه‌وه ناكا خودا بوونی هه‌یه یان نا به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 12 آذر 1402 ساعت: 6:23

به ته‌شه‌ر وتیانه كابرایێكی قه‌رزار بۆچی هه‌ر سه‌قام ناگری و یه‌كت نابێ به دوو ؟ ئه‌میش كێشه و گرفتی زۆری به‌سه‌ر هاتبوو و رۆژڕه‌شی فره‌ی كێشابو و كاتی ئهویشێ نه‌بووه گشتی باس بكا بۆیان , له وه‌ڵاما وتبووی ; به‌خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانن نه‌هامه‌تی خه‌ڵك یاڵ و یاڵ تێ به‌ره‌و شوێنی هی من متك وه متكه ..نه‌هامه‌تی | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: کوردەواری, ئاكام كامراني ادامه مطلب

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 12 آذر 1402 ساعت: 6:23

صفحه بندی