نژدار
-
تاریخ: 1399/1/6 ساعت: 19:38
ھیوا مردوەتۆبە شکاوەخودا تووڕەیە ،دەرفـەت نەماوە !وەک نژدارێ بووی بڕیت و ڕۆییت... بۆ ئەوین نەبوو کانگایێکی رێک لە ئەم دنیایە... نژدار | ئاکام کامرانینژدار : نەشتەرگەر ، جراح
ئاوات
-
تاریخ: 1399/1/6 ساعت: 19:38
وەکوو مرۆڤ ، ئەتوانین ئاواتی باشترین شتەکانمان ھەبێت ؛ ئەوین ، چاکە ، شاری ئارمانی ، بەرزترین پۆلەکان و... بەڵام پێیان ئەگەین ؟ بڕیار دراوە بە ھیچکامیان بە تەواوی نەگەین تا لە کۆتایی بگەینە ئەو ئاستە کە ئێمە مرۆڤین و راستەقینەی دنیاش ئاوایە . ئاوات | ئاکام کامرانی
دنیایێتر
-
تاریخ: 1399/1/6 ساعت: 19:38
بریا ئەو دەمەی گوتتئیدی بەس بێ لێبوردن ھەستم ئەکرد چڕ و پڕ پەیامی خەم تاوێنت !خۆزگە ئەو دەمـەی گـوتتبمێنێ بۆ دوای مردن ، بمزانیبا چۆنینە ناخی دڵی خاوێنت !دنیایێتر | ئاکام کامرانیچڕ و پڕ : مفصّل
بێ باوەڕان
-
تاریخ: 1399/1/6 ساعت: 19:38
لە سوورەتی الأنبیا ئایەتی ٣٠ قورئان ئاماژە بە رووداوێکی یەکجار مەزن و سەرسوڕھێنەر دەکا ، لەو جێگە کە ئەفەرمێ ؛ ئایا بێ باوەڕان نەیانبینی کە ئاسمانەکان و زەوی لکاون بە یەک و ئێمە ھۆی بڵاوبوونەوەیان بوو
سەربەخۆ
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
ژیانی سەگ زۆر ناخۆشە ، شەوانە تا خۆر ھەڵدێ ئەگەفێ و پاسەوانی دەرگەی ماڵانە بەو ھومێدەی مرۆڤ بەیانی پاشماوەی خۆی پێ ببەخشێ ، بە پێچەوانەوە گورگ پشتی نەکردە سروشتی خۆی و کۆمەڵگای خۆی پاراست و بە سەربەخۆیی ژیا . سەربەخۆ | ئاکام کامرانی
دنیای جوانتر
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
زوڵم و پیسی لە دنیا بگرین ئایا دنیا جوانتر ئەبێ ؟ گەر بێت و مرۆڤەکان ھەموو ببنە مەسیحیش ، دنیا لەمە زیاتر بێ تاقەتمان ئەکا . دنیای جوانتر | ئاکام
ھەڵدێرگە
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
چیتر ھی من نیت مەگەر بەردەوام لە ھەر دەرفەتێ وریای دڵت بم !چیتر شکاوممەگەر تا ئەبەدلە ھەڵدێرگەی ژین تامەزرۆی ھەست و وێنەی گوڵت بم... ھەڵدێرگە | ئاکام کامرانیھەڵدێرگە : کەن ، پرتگاە
تووڕەیی
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
مرۆڤی تووڕە دڵێکی خاوێنی ھەیە ، ئەوەی لە دەروونی ناخێتی بە تووڕە بوون نیشانی ئەدا و بەدەری ئەخا ، بەو بۆنەوە ھیچ بەرنامە و نەقشەیێک بۆ دواتر دەسنیشان ناکا و پاشان تووڕەبوون دڵی چۆڵ و ھۆڵ ئەبێتەوە . تووڕەیی | ئاکام کامرانی
وەستاوی
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
مرۆڤی وەستاو ، تووشی زوڵم و زۆری دەور و بەری خۆی ئەبێ ، وەک ئاوی وەستاو کە چۆن بێ کەڵکە و دەگەنێ ، مرۆڤی نابزۆز و بێ دەسەڵات وەبەرە لاواز ئەبێ و تووشی بۆگەنی و خەسار ئەبێ . مرۆڤ پێویستە ئیرادەی گۆڕناکاری و جووڵاندنی خۆی و رووداوەکانی دەور و بەری بێ . وەستاوی | ئاکام کامرانیوەستاو ، نابزۆز : منفعل
چۆڵگە
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
لە چۆڵگەی بوونملە بازنەی رووداوتەنیا دوو راستی تۆمار کرابوو وێنەی ئاوێنە و ھەژمەتی مردن !لە گرتەی ژین ولە بیرگەی زەینم تەنیا دوو ھێما زاڵ و گرنگ بوو ھەنگاوی زەمەن مەترسی تەمەن... چۆڵگە | ئاکام کامرانیچۆڵگە : بیابانبازنە : دایرەھەژمەت : غمگرتە : فیلمبیرگە : حافظە
دوو دژ
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
ھەبوون زۆرانێکە لە نێوان دوو ھەستی دەروون ، ھەستێک دڵخۆشە بە رووبەڕوو بوونەوە لەگەل رووداوەکانی ژیان ، تاسەیێکی ھەرمانە بۆ ھەڵھاتنی ئاسۆی بەیانی و بەردەوامە بۆ بینینی دەسکەوتی تازە .و ھەستێکیش کە ماند
کێشە
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
دوو ئەوەندەی تەنیایی مەترسی بێ ، ژیانی ھاوسەری ھەیێتی . کەچی نەبوونی ھەردووش ھەر کێشەیە . کێشە | ئاکام کامرانی
بڕیار
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
سەرکوت کردنی کورد ، بڕیارێکی جیھانییە ، سوسیالیسم و لیبرالیسم و دێموکراسیەت تەنیا درۆیەک بوو بۆ چەپاو کردنی خەڵکی جیهانی سێەهم . بڕیار | ئاکام کامرانی
نامۆ
-
تاریخ: 1398/11/23 ساعت: 13:21
ئەڵەی ناتناسمقسەت گۆڕیوە بۆ وەک بێگانەی ؟ شەرمت بڕیوە... خۆت لەبیر مەکەخۆم رێگەم پێ دای پەروەردەم کردی بۆ دڵم وەستایخۆت نامۆ نەکەی ئەی شانازی من بـوونت گــــرن
رەنج
-
تاریخ: 1398/1/17 ساعت: 14:28
رەنج وەکوو بەکگراوندە و بنج و بناغەی ژیان ئەژمار دەکرێ . خۆشیەکان بە ھەر شێوەیێکی وەکوو خەونن ، چی ھەرمانی ئێمەی مرۆڤیشە لەم دنیا ، بۆ ڕا کردن و دوور بوون لە رەنجەکانی ژیانمانە نەک گەیشتن بە خۆشیەکان . رەنج | ئاکام کامرانی
پەردەدڕی
-
تاریخ: 1398/1/17 ساعت: 14:28
ھەر شتێ پەردەیێکی ھەیە... پەردەدڕی | ئاکام کامرانی
کۆتایی
-
تاریخ: 1398/1/17 ساعت: 14:28
خودا ، کۆتاییترین ھومێدە ، خودا ھێنەری رووناکی لە دوای تاریکی شەوە... کۆتایی | ئاکام ھێنەر : آورندە
ناگرنگ
-
تاریخ: 1398/1/17 ساعت: 14:28
مرۆڤی ئەمڕۆ کەژێک پێداویستی ناگرنگی بۆ ژیانی خۆی خەلق کردوە . ناگرنگ | ئاکام کامرانی
راکردن
-
تاریخ: 1398/1/17 ساعت: 14:28
بێ ئەوینی تۆگـەلێ ناشــادم ھەر تاوانێک بوو ھەر گوناھێک بووتەنیا بۆ ھـەست و ناسینی تۆ بوولە دیتنی ژن لە ماچ لە بزە لە ئاماژەی دوور لە رێز لە پارە بۆ راکردن لە ئەوینی تۆ بوو... راکردن لە تۆ | ئاکام کامرانی
تەمەن
-
تاریخ: 1398/1/17 ساعت: 14:28
تەمەن ناتوانێ ناخی مرۆڤ بگۆڕێ . تەمەن | ئاکام کامرانی